سەردێڕ:

ئامارەکانی دەنگدانی تایبەت لە ئێن ئاڕ تییەوە بزانە

PM:12:48:08/11/2025

1820 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ کاتژمێر حەوتی بەیانی، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێم دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت و یەک ملیۆن و ٣١٣ هەزار و ٩١٨ کەس لە پرۆسەکەدا بەشداردەبن.


ئەمڕۆ شەممە ٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی ئامار و وردەکارییەکانی هەڵبژاردنی تایبەتەوە وتی، یەک ملیۆن و ٣١٣ هەزار و ٩١٨ کەس لە هێزە ئەمنییە جۆراوجۆرەکان مافی دەنگدانیان هەیە و لە سەدا ٦.١٣ـی کۆی دەنگدەران پێکدەهێنن، هەڵبژاردنەکەش کاتژمێر حەوتی بەیانی دەستپێدەکات و شەشی ئێوارە کۆتاییدێت.

بەپێی یاساکانی کۆمسیۆن، ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنی تایبەت بریتین لەمانە:

ژمارەی بنکە و وێستگەکان لە عێراق:

 وەزارەتی ناوخۆی عێراق (٥٩٧ هەزار و ٤٥٣ کەس)

وەزارەتی بەرگریی عێراق (٢٩٨ هەزار و ٨٩ کەس)

_ دەستەی حەشدی شەعبی (١٢٨ هەزار و ١٢٧ کەس)

 دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.

ژمارەی بنکە و وێستگەکان لە هەرێم:

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم (١٢٤ هەزار و ٣١٢ کەس).

وەزارەتی پێشمەرگە (١٤٥ هەزار و ٩٠٧ کەس).

کارمەندانی دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم.

دەستەی دەروازە سنوورییەکان (هەزار و ٥٩٦ کەس)

دەزگای زانیاریی و پاراستنی هەرێم، دەزگاکانی دژەتیرۆر (١٨ هەزار و ٤١٠ کەس).

ئاوارەکان.

کارمەندانی کۆمسیۆن.

ژمارەی بنکەکان بە گشتی:

٨٠٩ بنکەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی تایبەت تەرخانکراون کە پێکدێن لە چوار هەزار و ٥٠١ وێستگە و بەسەر سەرجەم بازنەکان دابەشکراون.

ئامارەکانی هەرێمی کوردستان:
بۆ هەڵبژاردنی تایبەت، لە هەرێم ٢٠٤ بنکەی دەنگدان ئامادەکراون کە بەسەر ٩٥٨ وێستگەدا دابەشبووە، کە بەم شێوازەیە:

سلێمانی و هەڵەبجە: ٨٢ بنکە، ٣٧٨ وێستگە، ١٠٨ هەزار و ٣٤٤ دەنگدەر

هەولێر: ٧٩ بنکە، ٣٨٥ وێستگە، ١١١ هەزار و ٨٣٩ دەنگدەر.

دهۆک: ٤٣ بنکە، ١٥٩ وێستگە، ١٠٨ هەزار و ٣٤٤ دەنگدەر.


 













گەلەری