AM:08:18:02/11/2025
928 جار خوێندراوەتەوە
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت بە ٦٤ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥،هاوشێوەی نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش لە جێگیریدا مایەوە و بە ٦٠ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دوای ئەوەی
بەهۆی ئەگەری رێککەوتنی نێوان چین و ئەمریکا بەرزکردنەوەی خواست بۆ نەوتی خاو
زیادی کرد، بەڵام خستنەڕووی زۆری نەوت لەلایەن ئۆپێک پڵەسەوە لە کاریگەرییەکانی
رێککەوتنەکەی نێوان چین و ئەمریکای لە بازاڕی نەوتدا کەمکردووەتەوە.