PM:01:14:07/10/2025
696 جار خوێندراوەتەوە
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دەڵێت، سبه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌درێت بۆ دڵنیابوون له‌كاركردنیان له‌كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، جومانه غەلای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "كۆمسیۆن سبه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌دات، كه بریتین له (ئامێری خێراكردنی ئه‌نجامه‌كان، ئامێری پشتڕاستكردنه‌وه، ئامێری گواستنه‌وه)، ئه‌مه جگه له تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و کامێرانەی بۆ چاودێریكردن له وێستگه‌كان دانراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
"پرۆسه‌كه له ٢١ بنكه‌ی ده‌نگدان له فه‌رمانگه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت،
لەناویاندا وێستگه‌یه‌كی ڤی ئای پی له فه‌رمانگه‌ی نیشتیمانی و وێستگه‌یه‌ك بۆ ده‌نگده‌رانی
ئاواره له فه‌رمانگه‌ی نیشتیمانی، جگه له سێ وێستگه بۆ ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت
له فه‌رمانگه‌كانی هه‌ڵبژاردن (كه‌رخ/هه‌ولێر/ به‌سره)، هه‌روه‌ها ١٦ وێستگه بۆ
ده‌نگدانی گشتی له فه‌رمانگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی دیكه‌ی پارێزگاكان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،
میدیاكاران كه روماڵی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن ده‌توانن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانی
هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.