PM:04:05:03/08/2025
992 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری پلاندانانی عێراق دەڵێت، بەراورد بە ساڵانی رابردوو رێژەی هەژاریان لە ٪٢٠ـەوە کەمکردووەتەوە بۆ لە ٪١٧ و وتیشی، لە رێگەی پلانێکی تایبەتەوە بەردەوامن لە کەمکردنەوەی رێژەکەی.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ـی ئابی ٢٠٢٥، محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق وتی، رێژەی هەژاری لە عێراقدا دابەزیوە بۆ لە ٪١٧ و بەراورد بە ساڵانی رابردوو لە ٪٣ دابەزیوە.
وتیشی، لە رێگەی
پلانێکی تایبەتەوە کە سەرجەم لایەنەکانی پەروەردە و دارایی و کۆمەڵایەتی لەخۆدەگرێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی هەژاری لە عێراقدا و پلانەکەش بەشداردەبێت لە
باشترکردنی بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیان.