ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٥٢ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەی بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نزیکەی ٢٦ دۆلار دابەزیوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٦٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنی نرخەکەی نزیکەی شەش هەزار دینار دابەزیوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، بەگوێرەی بازاڕە جیهانییەکان، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و ٢٥٢ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٢٦ دۆلار دابەزیەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کۆبوونەوەی ئەرێنیی نێوان چین و ئەمریکا لە سویسرا بۆ چارەسەکردنی کێشە بازرگانییەکانی نێوان دوو وڵات ئەرێنی بووە، ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ دابەزینی نرخی زێڕ.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٦٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٦٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٩٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٥٥ هەزار دینارە