سەردێڕ:

قوباد تاڵەبانی: پە*کە*کە بەرپرسیاریەتی خۆی بەرامبەر بە پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا جێبەجێکرد

PM:08:16:12/05/2025

1396 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، پەکەکە بەرپرسیاریەتیی خۆی بەرامبەر بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا جێبەجێکرد و هیوادارن حکومەتی تورکیا ئەم دەرفەتە بقۆزێتەوە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، پارتی کرێکارانی کوردستان لە کۆنگرەی ١٢ـی خۆیدا بەرپرسیارێتیی خۆی بەرامبەر بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا جێبەجێکرد و دەرگای بە رووی قۆناغێکی نوێدا کردەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارین حکومەت و دامەزراوە یاساییەکان و لایەنە سیاسییەکانی تورکیا ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ چارەسەرکردنی یاسایی و ئاشتییانەی پرسی کورد لە تورکیا.


شەیدا فەرهاد













گەلەری