PM:12:26:12/05/2025
1944 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، سبەینێ سەرۆکی ئەمریکا بە سەردانێک دەگاتە رۆژهەڵاتی ناوەراست و سەردانى سێ وڵاتى کەنداو دەکات، مەبەستى سەردانەکەش ئابووری و ئاگربەستى غەززە و ژمارەیەک دۆسیەى سیاسی دیکە دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەردانی وڵاتانی سحودیە و قەتەر و ئیمارات دەکات و گەشتەکەی تاکو ١٦ـی ئەم مانگە دەخایەنێت.
بەگوێرەی
میدیاکانی ئەمریکا، چاوەڕواندەكرێت ترەمپ لە (١٤)ی ئایار لە ریازی پایتەختی
سعودیە، بەشداریبکات لە كۆبوونەوەیەكی لوتکە لەگەڵ سەرکردەکانی ئەنجومەنی هاوکاری
کەنداو، تیایدا دیدگای خۆی بۆ رۆڵی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بخاتەڕوو.
میدیاکان
ئاماژە بەوەش دەکەن، کارنامەی گەشتەکە تیشک دەخاتە سەر راکێشانی وەبەرهێنانی گەورە
لە وڵاتانی کەنداو و دابەزاندنی نرخی نەوت بۆ پاڵپشتیکردنی گەشەی ئابوری ئەمریکا،
هەروەها گەڕان بەدوای چارەسەرێکی سیاسی بۆ ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل، کە تێیدا
قەتەر رۆڵی نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و حەماس دەگێڕێت.