AM:09:26:29/04/2025
768 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی لە پەرلەمانەوە دەنگ لەسەر بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە درا، بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری عێراق واژۆ لەسەر یاساکە بکات و بەوەش هەڵەبجە بە فەرمی دەبێتە ١٩ەیەمین پارێزگای عێراق.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ـی نیسانـی ٢٠٢٥، دوای واژۆکردنی یاساکە لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە، بە ١٥-٢٠ رۆژ دوای رەوانەکردنی پڕۆژەیاساکە بۆ وەزارەتی داد، لە رۆژنامەیەکی عێراقی بڵاودەکرێتەوە و بە فەرمی هەڵەبجە دەبێتە ١٩ــــەمین پارێزگای عێراق.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ١٤ــی ئەم مانگە لە پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای
بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەندکرا و نەوەی نوێش بۆ ئەو مەبەستە ١٧ جار نوسراوی
کرد تا پڕۆژە یاساکەیان ناردە پەرلەمان و هاوکات شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەکەش
لە سەرەتای ئەمساڵدا داوای لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد کە پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی
هەڵەبجە بخاتە بەرنامەی کارەوە.