PM:11:41:28/04/2025
1944 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا دەڵێت، پێویسته چین گرژیه بازرگانیه‌كان له باره‌ی باجه‌كان كه‌م بكاته‌وه و سه‌باره‌ت به ئه‌ورپاش وتی، پێده‌چێت وڵاتانی ئه‌وروپا له دۆخێكی ترسناكدا بن به‌هۆی به‌هێزی یۆرۆ به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ـی نیسانی ٢٠٢٥، سكۆت بێسانت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "پێموایه چین پێویستی به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌ره‌سه‌ندن هه‌یه، چونكه پێنج ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه بەرهەمەکانمان دەفرۆشین، چین به‌رهه‌مه‌كانی ده‌فرۆشێت، بۆیه ئه‌م باجانه له ١٢٠٪ بۆ ١٤٥٪ ناپایه‌دارن".
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌دوای سه‌پاندنی باجه‌كانه‌وه
ئه‌مریكا پێشكه‌وتنی له دانوستانه‌كاندا به‌ده‌ستهێناوه، هیندستانیش كاندیدێكی
به‌هێزه بۆ تێككه‌وتنێكی ئه‌گه‌ری له چه‌ند رۆژی داهاتوودا.
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،
پێیوایە هیندستان یه‌كێك ده‌بێت له یه‌كه‌م گرێبه‌سته بازرگانییه‌كان كه واژۆی دەکەن.
باسی لەوەشکرد،
پێده‌چێت وڵاتانی ئه‌وروپا له دۆخێكی ترسناكدا بن به‌هۆی به‌هێزی یۆرۆ به‌رامبه‌ر
دۆلاری ئه‌مریكی له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی گرژییه بازرگانییه‌كانه‌وه، یۆرۆ له‌مساڵدا
نزیكه‌ی ١٠٪ به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئاشكراشیكردووه، ده‌بینن بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپا ده‌ست ده‌كات به كه‌مكردنه‌وه‌ی
رێژه‌ی سوود له هه‌وڵێكدا بۆ دابه‌زاندنی به‌های یۆرۆ، ئه‌وروپییه‌كان یۆرۆیه‌كی
به‌هێزیان ناوێت، ئەوان سیاسه‌تێكیان هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای دۆلارێكی به‌هێز.