وەزارەتی ناوخۆی سعودیه سزای نوێی بۆ ئه‌و كه‌سانه راگه‌یاند، به‌شێوازی سه‌رپێچی و له‌رێگای ڤیزای سه‌ردانیكردن و گه‌شتیاریه‌وه ده‌یانه‌وێت به‌شداری له پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ بكه‌ن، یه‌كێك له سزاكانیش بۆ خاوه‌ن هۆتێل و مۆتێله‌كانی سعودیه‌یه كه نابێت شوێنی مانه‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه ته‌رخانبكرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ـی نیسانی ٢٠٢٥، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه، سزای یه‌كه‌م بریتییه له غه‌رامه‌كردن تا ٢٠ هه‌زار ریاڵ (پێنج هه‌زار و ٣٣٠ دۆلار) كه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیرده‌كرێن له‌كاتی ئه‌نجامدانی یان هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی حه‌ج به‌بێ مۆڵه‌ت.
وتیشی،بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه
كه به ڤیزه‌ی سه‌ردان (به هه‌ر جۆرێك بێت) كه بچێته ناوشاری مه‌ككه و شوێنه
پیرۆزه‌كان یان هه‌وڵی چوونه‌ژوره‌وه بدات و بیه‌وێت بمێنێته‌وه، له یه‌كه‌م
رۆژی زولقعده تا ١٤ـەهەمین رۆژی هه‌مان مانگی كۆچی.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو،
سزای دووه‌م بریتییه له غه‌رامه‌كردن تا ١٠٠ هه‌زار ریاڵ (٢٦ هه‌زار و ٦٦٠
دۆلار) كه به‌سه‌ر هه‌ركه‌سێك جێبه‌جێده‌كرێت كه داوای ڤیزه‌ی سه‌ردان بكات بۆ
كه‌سێك كه به‌بێ مۆڵه‌ت حه‌ج ئه‌نجامبدات، یان له‌ماوه‌ی دیاریكراودا هاتبێته
ناوشاری مه‌ككه و شوێنه پیرۆزه‌كان و بمێنێته‌وه، غه‌رامه‌كانیش چه‌ند هێنده
ده‌كرێن به ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڤیزاكه‌یان به سه‌رپێچی پێده‌درێت.
جه‌ختیشیكردووەته‌وه،
ئه‌و سزایه به‌سه‌ر هه‌ركه‌سێك جێبه‌جێده‌كرێـت كه ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی یان هه‌وڵی
گواستنه‌وه‌ی هه‌ڵگرانی ڤیزه‌ی گه‌شتیاری بدات بۆ مه‌ككه و شوێنه پیرۆزه‌كان، هه‌روه‌ها
به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ش جێبه‌جێده‌كرێت كه په‌ناگه‌ی سه‌رپێچیكاران ده‌ده‌ن یان
ده‌یانشارنه‌وه، یان هه‌ر هاوكارییه‌كیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن كه بتوانن له مه‌ككه
و شوێنه پیرۆزه‌كاندا بمێننه‌وه.
سزای سێیه‌می
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه بریتییه له دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیرده‌كرێن
بۆ وڵاته‌كانیان و قه‌ده‌غه‌كردنی چوونه ژووره‌وه‌یان بۆ شانشینی سعودییه ماوه‌ی
١٠ ساڵ.