PM:08:34:28/04/2025
12484 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاند، تەقینەوەکەی بەندەری بازرگانی وڵاتەکەیان روویدا، بەهۆی کەمتەرخەمی و رێزنەگرتن لە رێوشوێنە ئەمنییەکان بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ـی نیسانی ٢٠٢٥، ئەسکەندەر موئمنی، وەزیری ناوخۆی ئێران لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران وتی، ناسنامەی بەشێک لە بەرپرسیاران دیاریكراون و دەستگیرکراون، کەمتەرخەمی هەبووە، بەتایبەتی پابەندنەبوون بە رێکارە ئەمنییەکان و کەمتەرخەمی لەلایەن بەرگری شارستانییەوە.
هاوکات، ئەمڕۆ دووشەممە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بەردەوام
بوون لە کارەکانیان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەكە لە بەندەری رەجایی، کە گەورەترین
بەندەری بازرگانی ئێرانە، دوای دوو رۆژ لە تەقینەوەیەکی گەورە، کە بووە هۆی گیان
لەدەستدانی ٦٥ کەس، بەپێی دوایین ئاماری ژمارەی کوژراوان کە ئەمڕۆ راگەیەندرا.
هاوكات
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران رایگەیاند، بەرپرسی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوەی
بەندەرعەباس ئاماژەی بەوەكردووە، لە سەدا ٩٠ی ئاگرەکە کوژێنراوەتەوە، تەنیا لە
سەدا ١٠ی ماوە، تیمەکەی سەرقاڵی كوژاندەوەو فڕێدانی پاشماوەکانن.