PM:05:09:28/04/2025
996 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی رایگەیاند، تموحی زۆریان هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ هێزی پێشمه‌رگه و ژێرخانی سه‌ربازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پته‌وتربكه‌ن، گه‌نده‌ڵی و رۆتینات نه‌هێڵن و گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م چاكسازی چاره‌سه‌ربكه‌ن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، تموحی زۆریان هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ژێرخانی سه‌ربازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پته‌وتربكه‌ن.
ئاماژەی بەوەشکرد، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئێستا
له قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتردایه، تموحی زۆریان هه‌یه
بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و گه‌نده‌ڵی و رۆتینات نه‌هێڵن و گیروگرفته‌كانی
به‌رده‌م چاكسازی چاره‌سه‌ربكه‌ن.
هەروەها، ستیڤ بیتنه‌ر، كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا رایگه‌یاند،
ئه‌م پلاتفۆرمه به‌شێكه له هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه پیشه‌گه‌ر بكه‌ن و ماوه‌ی زیاتر له ١٠ ساڵه له بواری راهێنانی
پزیشكی و بواری جۆرا و جۆر یارمه‌تی پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن و ئه‌م یارمه‌تیه
ژیان پارێزییه و یارمه‌تی پێشمه‌رگه ده‌دات بۆئه‌وه‌ی تواناكانی پێشمه‌رگه به‌هێزبكات
و بتوانێت به‌رپه‌رچی هه‌ڕه‌شه جیاجیاكان بده‌نه‌وه و سه‌رچاوه‌ی پزیشكی
پێویستیان له‌به‌رده‌ست بێت.