سەردێڕ:

لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی سێ پێشمەرگە برینداربوون

PM:04:03:28/04/2025

21704 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری تەندروستی ئامێدی رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر خاڵێکی پێشمەرگە لە گوندی بلاڤە، سێ پێشمەرگە برینداربوون.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، مەسعود تاهر، بەڕێوەبەری تەندروستی ئامێدی بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، سێ پێشمەرگە لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، سێ پێشمەرگەکەی کە برینداربوون رەوانەی نەخۆشخانەی ئامێدی کراون.

نەخۆشخانەی ئامێدی بە ئێن ئاڕ تی وت، دوان لەو پێشمەرگانە برینەکانیان سووک بووە و رەوانەی ماڵەوە کراون، پێشمەرگەکەی تریش قاچی برینداربووە و دۆخی تەندروستیی باشە.

هێزە ئەمنییەکانیش تا ئێستاش هیچ زانیارییەکیان رووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.






نیهاد ئورەماری ـ ئامێدی













گەلەری