PM:03:39:28/04/2025
3016 جار خوێندراوەتەوە
لەناکاو پچڕانێکی گەورە لە کارەبای ئیسپانیا، پۆرتوگال، ئەندۆرا و فەرەنسا روویدا و لەئێستادا ملیۆنان کەس بێ کارەبان.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، پچڕانێکی کارەبا لە پۆرتوگال، ئەندۆرا و فەرەنسا روویدا و لەئێستادا هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە دەدرێت.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، تا ئێستا هۆکاری
رووداوەکە نادیارە، بەڵام بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکانی ئەو چوار وڵاتە،
کێشەیەک لە تۆڕی کارەبای زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپا دروستبووە.