PM:02:35:28/04/2025
2100 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆى هەرێم بۆ رێپێدانى ئۆتۆمبێلی جام رەش جێگاى شەرمە، دەشڵێت، هەر بڕیارێک دەربکرێت و لە خزمەتی خەڵک نەبێت ئەوان لەگەڵی نین.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، گۆران دیبەگەیی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان باسی لەوەشکردووە، شەرمە بۆ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رێگە بە پەرلەمانتاران بدات جامی ئۆتۆمبێلەکانیان رەش بکەن و داواکارییەکەش بە ویستی پارتی و یەکێتی بووە.
دەشڵێت، وەکو
فراکسیۆنی نەوەی نوێ پابەندی ئەو بڕیارە نابن و هەر بڕیارێک لە بەرژەوەندیی خەڵک
نەبێت هیچ بەهایەکی نییە و پشتگیری ناکەن.
هەروەها، ئەم قسانە دوای ئەوە دێن کە پارتی و یەکێتی
داوایان لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە رێگە بدات پەرلەمانتاران جامی ئۆتۆمبێلەکانیان
رەش بکەن.