PM:01:58:28/04/2025
756 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، پێویستە یەدەگی غازی ناوخۆیی و هاوردەکراو بەرزبکرێتەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی هاوین.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق جەختی لە گرنگی دابینکردنی سووتەمەنی پێویست بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا کردەوە، لە غازی بەرهەم هێنراو و هاوردەکراو و سووتەمەنیەکانی دیکە.
هەروەها، جەختی کردەوە لە پێویستی بەرزکردنەوەی یەدەگی غازی ناوخۆ و هاوردەکراو وەک ئامادەکارییەک بۆ بەکارهێنانیان
لە هاویندا بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا.
هاوکات،
ستایشی هەوڵەکانی ستافی تەکنیکی و ئەندازیاری و کارگێڕی باڵای کۆمپانیای پڕۆژە نەوتییەکان
و پێکهاتە پاڵپشتەکانی کرد، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی بۆری غازی بەسرە کە تایبەتە بە
گواستنەوەی غازی هاوردەکراو و پڕۆژەی بۆری غازی مەحمودیە- بیسمایە، کە تایبەتە بە
گواستنەوەی غاز بۆ وێستگەی کارەبای بسمایە.