AM:10:34:28/04/2025
16020 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی کە لیستی مووچەی هەرێم رەوانەی بەغدا کرا، وا بڕیارە لەم دوو رۆژەدا وردبینی لە لیستەکەدا تەواو بێت و ئەگەر حکومەتی فیدڕاڵ هیچ تێبینییەکی نەبێت کۆتایی ئەم هەفتەیە پارەی مووچە رەوانەی هەرێم دەکات.
ئەمڕۆ دووشەمە ٢٨ـی نسانـی ٢٠٢٥، دووەم رۆژی وردبینیکردنە لە لیستی مووچەدا لەلایەن بەغداوە، هەرچەندە تێبینییەکان لەبارەی رادەستکردنی ئەو داهاتەبوو کە هەرێم دەینارد بەڵام بۆ ئەم مانگە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند ئەگەر دوای تەواو بوونی ئەم وردبینییە هیچ کەموکورتییەک لە لیستەکەدا نەبێت لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا پارەکە دەنێرن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ناردنی لیستی مووچەی مانگی
نیسان لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمەوە لە وادەی خۆی دواکەوت، بۆ مانگی ئازاریش
رادەستکردنی داهاتی بە کەموکورتی ناردبوو، لە ئێستاشدا دواکەوتنی مووچە بەهۆی کەمتەرخەمی
حکومەتی کاربەڕێکەرەوەیە لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی بەغدا.