سەردێڕ:

حزبی تەقەدوم: دادگای عێراق حەلبوسی بێبەری کرد لەو تۆمەتانەی پێشتر ئاراستەی کرابوو

AM:10:11:28/04/2025

1208 جار خوێندراوەتەوە

حزبی تەقەدوم رایگەیاند، دادگای عێراق محەمەد حەلبوسی سەرۆکی حزبەکەیانی بێبەری کردووە لەو تۆمەتانەی کە پێشتر ئاڕاستەی کرابوون.


ئەمڕۆ دووشەمە ٢٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، لە راگەیەندراوێکدا حزبی تەقەدوم باسیان لەوەشکرد، دادگای عێراق هەموو ئەو سکاڵاو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە لە دژی محەمەد حەلبوسی کرابوو، لەلایەن دادگای تێهەڵچونەوەی فیدڕاڵییەوە پەسەندکران و پلەی کۆتاییان وەرگرتووە.

هاوکات حەلبوسی دوای بڕیارەکەی دادگا، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوەکرد، کاتێک ئەهلی حەق بەرامبەر بە ناحەق بێدەنگ دەبن ئەهلی درۆ ئەو خەیاڵەیان لادروست دەبێت کە لەسەر هەقن.

پێشتر حەلبوسی بە بڕیارێکی دادگای فیدراڵی عێراق بە تۆمەتی ئەنجامدانی ساختەکاری لە دەستلەکارکێشانەوەى ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنەکەیان لە ئەندامێتی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی پەرلەمان دورخرایەوە.













گەلەری