سەردێڕ:

پارتی و یەکێتی لە هاوینەهەواری دوکان لەسەر چی کۆدەبنەوە؟

AM:09:33:28/04/2025

3080 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی سەبارەت بە دابەشکردنی پۆستەکان لە هاوینەهەواری دوکان کۆببنەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بەپێی هەواڵی میدیاکانى پارتی و یەکێتى، بڕیارە ئەمرۆ لە هاوینەهەواری دوکان شاندی باڵای ئەو دوو حزبە لەسەر دابەشکردنى پۆستەکانى حکومەتى نوێ کۆببنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر چەند جارێک پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆبوونەتەوە و تا ئیستاش چەند پۆستێکى باڵایان یەکلاکردووەتەوە لەوانە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکى حکومەت بۆ پارتی و جێگرەکانیان بۆ یەکێتی.













گەلەری