سەردێڕ:

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ چۆن دەبێت؟

AM:08:57:28/04/2025

1180 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ کەشوهەوا بەشێوەیەکی گشتی ئاسمانی نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارینێکی کەم لە هەندێک ناوچە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کەشناسی عێراق دەشڵێت، بۆ رۆژی داهاتوو کەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت و هەندێکجاریش هەور دەبێت، بەتایبەت لە ناوچەکانی رۆژهەڵات، لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە هەندێک شوێن لە باشور لە کاتەکانی شەودا.

هاوکات کەشناسی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لە رۆژانی داهاتوودا بەهۆی بوونی باوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێک شوێنی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا.
پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت
:

سلێمانی: ٣٠  پلەی سیلیزی

هەولێر: ٣٠ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٢٨  پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣٣ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٢٩ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٣٠ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢٤ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ١٩ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٣ پلەی سیلیزی

 

 













گەلەری