AM:12:01:28/04/2025
1920 جار خوێندراوەتەوە
ئیمارات دەبێتە یەکەم وڵات کە زیرەکی دەستکرد بۆ داڕشتن و پێداچوونەوە و هەموارکردنەوەی یاسا فیدراڵی و ناوخۆییەکان بەکاربهێنێت.
فەرمانگەیەکی هەواڵگری رێکخستنی تازە پەسەندکراو سەرپەرشتی ئەم سیستەمە دەکات کە بە AI بەڕێوەدەچێت، بە ئامانجی رێکخستنی پرۆسەی یاسادانان.
بەرپرسان پێشبینی دەکەن زیرەکی دەستکرد (AI) یاسادانان بە رێژەی ٧٠٪ خێراتر بکات، تێچووی حکومەت بە رێژەی ٥٠٪ کەم بکاتەوە، بەرهەمی ناوخۆیی بە ڕێژەی ٣٥٪ بەرز بکاتەوە تا ساڵی ٢٠٣٠.
هەروەها زیرەکی دەسکرد، AI چاودێری کاریگەری یاساکان دەکات و پێشنیاری نوێکردنەوەی بەردەوامیان دەکات.