PM:11:25:27/04/2025
9088 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی ئەمریکا رایگەیاند، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ویلایەتی تەکساس دوو گەنج کوژراون کە کوردن و دانیشتووی ئەمریکان و وتیشی، تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە دەستگیرکراوە کە ئەویش کوردە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ـی نیسانی ٢٠٢٥، پۆلیسی شاری ئارلینگتۆن کە سەر بە ویلایەتی تەکساسە لە ئەمریکا بڵاویکردەوە، بەهۆی شەڕی نێوان چەند کەسێکەوە لە بەنزینخانەیەکی شارەکە دوو کەس کوژراون و کەسێکی دیکەش بریندارە و پۆلیسیش دەستی کردووە بە لێکۆڵێنەوە لە رووداوەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کوژراوەکان تەمەنیان ١٩ ساڵ و ٢٠ ساڵە و بەپێی
زانیارییەکان خەڵکی شاری زاخۆن و لە ئەمریکا دەژین.
ئەوەشخراوەتەڕوو، تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە دەستگیرکراوە و کە گەنجێکی
تەمەن ١٧ ساڵە کە بەپێی زانیارییەکان ئەویش کوردە و خەڵکی زاخۆیە.