سەردێڕ:

خامنەیی داوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی بەندەر عەباس دەکات

PM:09:44:27/04/2025

1156 جار خوێندراوەتەوە

خامنەیی داوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد دەکات لە رووداوی تەقینەوەکەی بەندەر عەباس و جەختیشدەکاتەوە، پێویستە ئەوانەی کەمتەرخەمبوون سزا بدرێن، دەشڵێت، رووداوەکە گەورەیە و بەتەواوەتی دڵتەنگی کردوون.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ـی نیسانی ٢٠٢٥، دوای زیاتر لە ٣٠ کاتژمێر لە رووداوەکە، لە بەیاننامەیەکدا عەلی خامنەیی، رێبەری ئینقلابی ئیسلامی ئێرانرایگەیاندوە،رووداوە بە ئازارەکەی بەندەری شەهید رەجایی هۆکارێکە بۆ دڵتەنگی و نیگەرانی، داواش دەکات بەرپرسانی ئەمنی و دادوەری لێکۆڵینەوەیەکی ورد و تەواو ئەنجام بدەن بۆ ئاشکراکردنی هەر کەمتەرخەمییەک یان مەبەستێکی بە ئەنقەست و بە پێی یاسا بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە هەموو بەرپرسان خۆیان بە بەرپرسیار بزانن لە رێگریکردن لە رووداوە ئازاربەخشەکان کە دەبێتە هۆی زیانێکی گەورە.

ناوبراوە لە کۆتایشداداوای رەحمەت و لێخۆشبوون لە خودای گەورە بۆ قوربانییەکان کردووە، هەروەها سەبر و ئارامی بۆ بنەماڵە خەمگینەکانیان و چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارانی ئەو رووداوە پڕ لە ئازارە خواستووە.

تا ئێستا لە تەقینەوەکەدا ٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار کەسی دیکەش برینداربوون و بە گوێرەی نوێترین زانیاریش هێشتا بەتەواوەتی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.













گەلەری