سه‌رۆكایەتی كۆماری سوریا سه‌باره‌ت به‌كۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌ی كورد له سوریا بڵاویکردەوە، ئه‌و كۆنفڕانسه دژایه‌تیه‌كی روونه بۆ رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان لەگەڵ هەسەدە
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٥، سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا رایگه‌یا‌ند، رێككه‌وتنی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع و سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی به‌ره‌و چاره‌سه‌رێكی نیشتمانی گشتگیر پێكهێنا، بەڵام بەیاننامەکانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌سه‌ده، كه داوای فیدڕاڵی ده‌كات، دژایه‌تییه‌كی روونه له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه و هه‌ڕه‌شه له یه‌كگرتویی وڵات و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی ده‌كات.
باسی له‌وه‌شكردوه، کە هه‌ر هه‌وڵێك بۆ سه‌پاندنی واقیعێكی دابه‌شكه‌ر یان دروستكردنی قه‌واره‌ی جیا له ژێر ناوی فیدراڵیزم یان خۆبه‌ڕێوه‌بردن به‌بێ كۆده‌نگیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نیشتمانی ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌شیخستە‌ڕوو، یه‌كگرتویی سوریا، چ خاكه‌كه‌ی و چ گه‌له‌كه‌ی، هێڵی سوره و هه‌ر پێشێلكارییه‌ك بۆ ئه‌مه هێرشكردنه سه‌ر شوناسی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سوریا داده‌نرێت.
سه‌رۆكایه‌تی سوریا ده‌شڵێت، هۆشداری ده‌ده‌ن له په‌كخستنی كاری داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی سوریا له‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هه‌سه‌ده‌ن و به‌رته‌سككردنی ده‌ستڕاگه‌یشتنی هاوڵاتیان بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، مافی كورده‌کان و هه‌مو پێكهاته‌كانی گه‌لی سوریا له چوارچێوه‌ی تاكه ده‌وڵه‌تی سوریادا پارێزراون و داوا له هاوبه‌شه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی هه‌سه‌ده كه به دڵسۆزیه‌وه پابه‌ندبن به رێككه‌وتنه ئه‌نجامدراوه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی له پێشینه‌ی هه‌ر ره‌چاوكردنێكی ته‌سك یان ده‌ره‌كیدا دابنێن.
ئەوەش لە کاتێکدا، دوێنێ ٢٦ی نیسان كۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌ی كورد له رۆژئاوا كۆتاییهات و بڕیاردرا بە بنیاتنانی دیدێکی سیاسی هاوبەشی کورد بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە سوریا وەک دەوڵەتێکی دیموکراسی.