PM:06:52:27/04/2025
3452 جار خوێندراوەتەوە
لە هەولێر رێستۆرانتێک ئاگری گرتووە و تا ئێستا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوە ئاگرەکەن و نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ـی نیسانی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئاگرێکی گەورە لە کافتریا و چێشتخانەیەک کەوتووەتەوە لەسەر رێگای هەولێر - پیرمام.
تیمەکانی بەرگری شارستانی لە زۆربەی بنکەکانی شاری هەولێر هاتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام تاکو ئێستا نەیانتوانیوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و ئاگرەکە بەردەوامە.
هاوکات تا ئێستاش قەبارەی زیانەکان نازاندرێت
و تیمەکانی بەرگری شارستانیس هیچ روونکردنەوەکیان نەداوە لەسەر ئاگرەکە و هۆکار و
زیانەکانیشی.