PM:06:19:27/04/2025
960 جار خوێندراوەتەوە
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌زار و ٧٩ ناوه‌ند به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردندا دابه‌شكراون بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بابه‌ته فریاگوزاری و نائاساییه‌كان.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٥، حه‌سه‌ن سه‌لمان، راوێژكاری یاسایی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژەی بەوەکرد، ژماره‌ی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی دابه‌شكراون به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن گه‌یشتوه‌ته هه‌زار و ٧٩ ناوه‌ند، كه دیاریكراون بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كانی فریاگوزاری وه‌ك سڕینه‌وه، گواستنه‌وه، مردن، زیادكردن، گۆڕینی تۆماری ده‌نگده‌ران.
باسی لەوەشکرد، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان،
له دوای په‌سه‌ندكردنی وه‌ك واده‌یه‌كی ده‌ستوری دیاریكراو، ده‌ستیكردوه به
كاری ئاماده‌كاریی خۆی بۆ ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كه به‌ره‌و رۆژی هه‌ڵبژاردن
ده‌ڕوات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كۆمسیۆن یه‌كه‌مین كاره‌كانی
ئاماده‌كاری ده‌ستپێده‌كات به نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران، ماوه‌یه‌كی
دیاریكراو بۆ نوێكردنه‌وه كرایه‌وه، له ٢٥ـی ئازار ده‌ستپێده‌كات تا ٢٥ـی ئەم
مانگە، دواتر بۆ ماوه‌ی مانگێكی دیكه درێژكرایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه بدرێت به
هه‌موو ده‌نگده‌رانی شایسته تۆماره‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه یان دووباره ناوی خۆیان
تۆماربكه‌نه‌وه، به ئامانجی دڵنیابون له به‌شداریكردنی زۆرترین ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی
شایسته له رۆژی هه‌ڵبژاردندا.