سەردێڕ:

ئۆتۆمبێلێکی پاسەوانی سنوور وەرگەڕا و کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:05:29:27/04/2025

8840 جار خوێندراوەتەوە

لە زاخۆ ئۆتۆمبێلێکی پاسەوانی سنوور وەرگەڕا و کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی تریش بریندار بوون.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٥، جەوهەر محمد، بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکاری بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە سنووری ناحیەی دەرکاری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ئۆتۆمبێلێکی پاسەوانی سنوور وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سەرنشینەی کە گیانی لە دەستدا، پیشەی پاسەوانی سنوور بووە و خەڵکی زاخۆیە.

بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکاری وتیشی، بە زووترین کات بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن.













گەلەری