AM:10:33:27/04/2025
3972 جار خوێندراوەتەوە
هاوڵاتییەک لەکاتی کارکردنیدا کە پیشەی کرێکاری بووە لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون دەکەوێتە خوارەوە و گیانلەدەستدەدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کرێکارێی بیانی لەکاتی کارکردنیدا لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە قاتی هەشت دەکەوێتەوە خوارەوە و گیانلەدەستدەدات.
هاوکات، هاوڵاتییەکە ناوی "محەمەد" و خێزاندارە و رووداوەکە
رۆژی رابردوو لەکاتی کارکردنیدا کاتژمێر ٤:١٣ـی دوانیوەڕۆ روویداوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە بەپێی ئامارەکانی یەکێتی سەندیکاکانی کرێکاران، ساڵی
رابردوو لە هەرێم ٤٧ کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە کە ٢٥ لەو کرێکارانە
لە سلێمانی گیانیانلەدەستداوە.