سەردێڕ:

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ چۆن دەبێت؟

AM:09:22:27/04/2025

5996 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ کاریگەری شەپۆلەکەی رۆژی رابردوو بەرەو لاوازی دەچێت و کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمە باران هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەولێر.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کەشناسی عێراق دەشڵێت، کەشوهەوای ئاسایی دەبێتەوە بۆ ئەمڕۆ و هاوکات سبەینێش کەشوهەوا هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە دادەبەزن.

هاوکات کەشناسی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ کەشوهەوا ئەگەری بارانبارینی هەیە لەگەڵ زیادبوونی کەمێک خۆڵبارین لە هەندێک شوێن.

پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت:

سلێمانی: ٣٠  پلەی سیلیزی

هەولێر: ٣٠ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٢٨  پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣٣ پلەی سیلیزی 

زاخۆ : ٢٩ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٣٠ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢٤ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ١٩ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٣ پلەی سیلیزی

 

 

 

 













گەلەری