PM:10:56:26/04/2025
2216 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆكی ئەمەریكا رەخنە لە سەرۆكی روسیا دەگرێت كە پێدەچێت نەیەوێت جەنگی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ رابگیرێت، دواتر دەبێت بە شێوەیەکی جیاواز مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ بڵاویكردەوە، هیچ هۆکارێک نەبوو بۆ ئەوەی ڤلادیمیر پوتن، سەرۆكی روسیا لە چەند رۆژی رابردوودا بەردەوام بێت لەسەر هێرش كردنە سەر خەڵكی ئۆکرانیا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوامیدان بە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا وا
بیر لەوە بکەنەوە کە پێدەچێت سەرۆكی روسیا نەیەوێت جەنگەکە بووەستێنێت، دواتر
دەبێت بە شێوەیەکی جیاواز مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لەكاتی بەشداریكردن و لە پەراوێزی پرسیەی پاپا
فرەنسیس لە رۆما، دۆناڵد ترمپ، سەرۆكی ئەمەریكا و ڤۆلۆدێمیر زێلێنسكی سەرۆكی
ئۆكرانیا كۆبوونەوە، دواتر زێلێنسكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، لەگەڵ سەرۆكی ئەمەریكا
كۆبووەنەوەیەكی بەرهەمداری ئەنجامداوە.