PM:09:29:26/04/2025
1708 جار خوێندراوەتەوە
چەند رۆژێکە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراقدا بۆ خوار ١٤٥ هەزار دینار دابەزیوە، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقیش دەڵێت، دەیانەوێت ئاڵوگۆڕی دراو لەنێوان بانکە ئەمریکییەکان و عێراقییەکان فراوانتر بکەن ئەوەش وادەکات دۆلاری زیاتر بهێنرێتە عێراق.
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٥، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەکرد، بەنیازن بانکێکی تری عێراقی لە ئەمریکا بکەنەوە و ئامانجیانە ئاڵوگۆڕی دراو لەگەڵ بانکەکانی ئەو وڵاتە زیاد بکەن.
باسی لەوەشکردووە، لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی
ڤیزاکارد و ماستەرکارد لە دەرەوەی وڵات.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە بەهای دۆلار بەشیوەیەکی بەرچاو
دابەزیووە و پێشبینش دەکرێت بەهای ١٠٠ دۆلار بۆ نزیکەی ١٤٠ هەزار دینار دابەزێت و
هەر لەو نرزخەشدا جیگیر ببێت.
پارێزگاری
بانکی ناوەندی عێراق راشیگەیاند، لە ماوەی مانگی داهاتوودا پرسی کارتی ڤیزە و ماستەرکارد
لە دەرەوەی وڵات یەکلایی دەکرێتەوە.