سەردێڕ:

عەباس عێراقچی: جگە لە دۆسیەی ئەتۆمیی دانوستان لەسەر هیچ شتێكی دیكە ناكەین

PM:08:47:26/04/2025

1100 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دانوستانەكانی ئەمڕۆ زۆر جدیتر بوو، دانوستانیان لەسەر وردەكارییەكان و لایەنە تەكنیكییەكان كرد و جیاوازی لەبارەی پرسە سەرەكییەكان و وردەكارییەكان هەیە، هەروەها جگە لە دۆسیەی ئەتۆمیی، دانوستان لەسەر هیچ دۆسیەیەكی دیكە ناكەن.


ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٥، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە عوممانەوە بە پەیامنێری تەلەفزیۆنی فەرمی ئێرانی راگەیاند، خولی سێیەمی دانوستانەكان كە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، زۆر جدیتر بوو لە كۆبوونەوەكانی پێشتر و دانوستانیان لەسەر وردەكارییەكان و لایەنە تەكنیكییەكان كرد.

ئاماژەی بەوەشكرد، جیاوازی لەبارەی پرسە سەرەكییەكان و وردەكارییەكان هەیە، چەندجارێك بە نوسراو بیروبۆچوونیان ئاڵوگۆڕ كردوە وەكو ئامادەكاری بۆ گەڕی ئایندەی دانوستانەكان لە هەفتەی ئایندەدا، بڕیارە لە چەندین پایتەختی دیكە گفتوگۆی زیاتر بكرێت.

باسی لەوەشكرد، جگە لە دۆسیەی ئەتۆمیی، دانوستان لەسەر هیچ دۆسیەیەكی دیكە قبوڵناكەن، گفتوگۆ لەسەر بنیاتنانی متمانە لەگەڵ ئێران دەكەن لەبەرامبەر هەڵگرتنی سزاكان لەسەری.

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ بەرەوپێشچوونی دانوستانەكاندا، پسپۆڕانی تایبەتمەند زیاد دەكرێن و لەو باوەڕەدایە كە دەبێت پسپۆڕێك لە دەستەی وەزەی ئەتۆمیی ئێرانیش بۆ گەڕی داهاتووی دانوستانەكە زیاد بكرێت.













گەلەری