PM:08:02:26/04/2025
3928 جار خوێندراوەتەوە
سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەو دوو هێزەی یەکێتی، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، ئەنجومەنی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکهێنراوە. دەشڵێت، ئەوانەی سەرپێچی یاساییان کردووە و هێرشیان کردووەتە سەر لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی سەرجەمیان دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٥، سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، بۆ لێکۆڵینەوە لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوانەی سەرپێچی یاساییان کردووە و هێرشیان کردووەتە
سەر زیاد جەبار، لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی و پاسەوانەکانی سەرجەمیان دەستگیرکراون.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە کاتی کۆتایی هاتنی
مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی بلە لە سلێمانی، هێزێکی یەکێتی هێرشیانکردە سەر
پاسەوان و بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی و لێیاندا.