سەردێڕ:

هێزێکی یەکێتی هیرشیانکردە سەر بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی

PM:06:35:26/04/2025

4756 جار خوێندراوەتەوە

هێزێکی یەکێتی هێرشیانکردە سەر پاسەوان و بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی و لێیاندا. پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش رایگەیاند، گرژیەکە لەوکاتەدا دروست بووە کە زیاد جەبار لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا بووە و لەوکاتەدا فەرارەی ئۆتۆمبێلەکانی هێزەکەی دیکەی یەکێتی کاریکردووە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، لەکاتی کۆنگرەی رۆژنامەوانی زیاد جەبار بەرپرسی مەڵبەندی یەکی سلێمانی، گرژی لەنێوان پاسەوانەکانی زیاد جەبار و هێزێکی دیکەی یەکێتی دروستبوو، لە پاسەوانەکان و بەرپرسەکەی مەڵبەندی یەکێتیان دا.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی،گرژیەکە لەوکاتەدا دروست بووە کە زیاد جەبار لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا بووە و لەوکاتەدا فەرارەی ئۆتۆمبێلەکانی هێزەکەی دیکەی یەکێتی کاریکردووە و پاسەوانەکانی بەرپرسەکەی یەکێتیش بە هێزەکەیان وتووە فەرارەی ئۆتۆمبێلەکانتان بکوژێننەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد،لەوکاتەدا گرژییەکە دروست بووە و هێزەکەی دیکەی یەکێتی هێرشیان کردووەتەسەر پاسەوانەکان و بەرپرسەکەی یەکێتی و لێیانداون.



ئیحسان سابر - سلێمانی













گەلەری