سەردێڕ:

بۆ توشبووانی تای خوێن بەربوون تەندروستی عێراق رێنماییەک بڵاودەکاتەوە

PM:05:52:26/04/2025

1236 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، ئەوانەی تووشی تای خوێنبەربوون بوون، لە قۆناغە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکەدا گرنگی بە نیشانەکانی بدەن و سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن، ئەوا ئەگەری چاکبوونەوەیان زۆر زیاترە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٥، سەیف بەدر، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا ژمارەی پێوانەیی لە تووشبوون بە تای خوێنبەربوون و گیانلەدەستدان تۆمارکرا و یەکەم حاڵەتی نەخۆشییەکەش لە مێژووی وڵاتدا، لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی رابردوودا تۆمارکراوە.

وتیشی، ئەو کەسانەی گومان دەکەن تووشبووی تای خوێنبەربوون بن، پێویستە گرنگی بە نیشانەکانی نەخۆشییەکە بدەن لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا، کە گرنگترینیان بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش، هەستکردن بە ماندوێتی و هەبوونی ئازار لە جەستەدا و دەستنیشانکردنی نیشانەکان لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا، ئەگەری چاکبوونەوەی تووشبووەکە زۆر زیاددەکات.

هەروەها، ئەگەر نەخۆشێک پشکنینی پزیشکی دوابخات و نەخۆشییەکەی پێبنێتە قۆناغی دووەم، کە لەو حاڵەتەدا نیشانەکان دەگۆڕێت بۆ خوێنبەربوون لەژێر پێست، هەندێکجاریش دەگاتە ئاستی مردن.













گەلەری