سەردێڕ:

رۆژنامەی مەعاریف: تەقینەوەکەی بەندەر عەباس پەیوەندیی بە ئیسرائیلەوە نییە

PM:05:20:26/04/2025

3324 جار خوێندراوەتەوە

دوای تەقینەوەکانی بەندەر عەباسی ئێران، رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی، لە زاری بەرپرسانی سەربازیی ئیسرائیل رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل پەیوەندیی بە تەقینەوەکەی بەندەر عەباسەوە نییە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەر عەباسی ئێران رووی دا، میدیاکانی ئێرانیەکانیش دەڵێن، ئەگەری هەیە تەقینەوەکە لە ئەمبارێکی ماددە کیمیاییە مەترسیدارەکاندا رووی دابێت.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ژمارەی بریندارانی تەقینەوەکەی بەندەر عەباس گەیشتۆتە ٥١٦ کەس و چوارکەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا، بەڕێوبەری بەندەرەکەش رایگەیاندووە، تا ئێستا ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی بەندەرەکە لەژێر دار و پەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا ماونەتەوە و رزگار نەکراون.

هەروەها، رەتیانکردەوە هیچ تەقینەوەیەکی دیکە رووی دابێت.

هاوکات، فاتیمە موهاجرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران وتی، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکە لە پاشماوەی کەرەستە کیمیاییەکانی بەندەرەکە دروست بووە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبن بۆ ئاشکرا کردنی راستی رووداوەکە.













گەلەری