سەردێڕ:

رێگای تونێلێک دادەخرێت

PM:04:53:26/04/2025

1264 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ رایگەیاند، سبەی یەکشەممە رێگەی تونێلی گەلی نێوان دهۆک و زاخۆ، دەگیرێت.


ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ رایگەیاند، هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە سبەینێ تونێلی گەلی نێوان زاخۆ و دهۆک دەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە کاتژمیر ٨ـی سبەینێ یەکشەممە تا کاتژمێر ٣ـی پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژ، رێگەی تونێلی گەلی سایدی هاتن لە دهۆکەوە بۆ زاخۆ دەگیرێت.

وتیشی، هۆکاری گرتنی ئەو رێگەیە، نۆژەنکردنەوەی هەواگۆڕی تونێلەکەیە.













گەلەری