كۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی نهتهوهی كورد له رۆژئاوای کوردستان كۆتاییهات و بڕیاردرا شاندێكی هاوبهش بۆ دانوستاندن لهگهڵ حكومهتی نوێی دیمهشق پێكبهێنرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی نیسانمی ٢٠٢٥، فەوزا یوسف، بەرپرسی راگەیاندنی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژئاوای کوردستان وتی، پێویستە پارێزگاری لە ماف و ئازادییەکان بکرێت و هەموو پێکهاتەکانی سووریا پارێزراو بن.
وتیشی،
تێڕوانینێکی هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی پرسی سووریا هاتە ئاراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ٤٠٠ ئەندام بەشداری
کۆنفرانسەکە بوون و شاندێکی کوردیی هاوبەش بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق پێکدەهێندرێت.
راگەیەندراوی كۆتایی كۆنفرانسەكە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم قۆناغە گرنگەی مێژوی سوریادا، گەلی کورد دەیان ساڵە خەبات دەکات بۆ
کۆتاییهێنان بە ستەمی نەتەوەیی و بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکانی خۆی، هەمیشە
خەباتی نەتەوەیی خۆی بە خەباتی نیشتمانپەروەرانەی بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی
دێموکراتیکی فرەیی لە سوریا گرێ دەدات.
باسی لەوەشکردووە، لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی مێژوویی
و وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی قۆناغی ئێستا، بنیاتنانی دیدێکی سیاسی هاوبەشی
کورد کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەیەکی بەکۆمەڵ و پڕۆژەیەکی ڕاستەقینە بێت بۆ چارەسەری
دادپەروەرانەی کێشەی کورد لە سوریا وەک دەوڵەتێکی دیموکراسی و لامەرکەزی.
هەروەها، بەشداربوان دیدگای هاوبەشی کوردیان پەسەند کرد کە پێشکەشی کۆنفرانسەکە کرا وەک
بەڵگەنامەیەکی دامەزرێنەر کە گوزارشت لە ئیرادەیەکی دەستەجەمعی و ڕێبازێکی واقیعی
دەکات بۆ چارەسەرێکی دادپەروەرانە و هەمەلایەنە بۆ پرسی کورد لە چوارچێوەی
سوریایەکی یەکگرتودا، بە شوناسە فرە نەتەوەیی و فرە کولتوری و فرە نەتەوەییەکانی
کە دەستورەکەی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد گەرەنتی دەکات، پابەندە بە پەیماننامە
و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ، پاراستنی ئازادیی و رێککەوتنە
نێودەوڵەتییەکان مافی ژنان، و رێگەیان پێدەدات بەشداری کاریگەرانە لە هەموو
دامەزراوە سیاسی و کۆمەڵایەتی و سەربازییەکان بکەن.