PM:02:52:26/04/2025
1032 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، پێویستە بەپێی شایستەی هەڵبژاردن پۆستەکان دابەش بکرێت، بەڵام پارتی لە پێکهێنانی یەکەم کابینەوە تاوەکو ئێستا پلە و پۆستی لاگرنگ نەبووە بەڵکو ویستوویەتی لە رێگەی دەنگی خەڵکەوە حکومەتێک پێک بهێنێت و خزمەتی خەڵک بکات.
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، پارتی لە پێکهێنانی یەکەم کابینەوە تاوەکو ئێستا پلە و پۆستی لاگرنگ نەبووە و ویستوویەتی خزمەتی خەڵک بکات.
باسی لەوەشکرد، خواستی پارتی ئەوەیە
بەزووترین کات کابینەی نوێ لەگەڵ ئەو لایانە سیاسییانەی بەشدار دەبن پێک بهێنرێت.
وتیشی، هیچ وادەیەک بۆ راگەیاندنی پێکهێنانی حکومەت
دیاریی نەکراوە، بەڵام کاتێکی کەمی ماوە بۆ ئەوەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ رابگەیەنن.