PM:01:18:26/04/2025
6956 جار خوێندراوەتەوە
میدیا ئێرانییەکان رایانگەیاند، تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەر عەباسی باشوری رۆژئاوای ئێران رووی داوە وزیانێکی زۆری بە بەندەرەکە گەیاندووە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، میدیا ئێرانییەکان رایانگەیاند، تەقینەوەیەکی گەورە لە بەندەری شەهید رەجایی لە بەندەر عەباس لە باشوری ئێران روویدا و بەهۆی بە هێزێکەیەوە لە شارەکانی نزیکیش دەنگی بیستراوە.
هەروەها، تەقینەوەکە پەنجەرەی باڵەخانەکانی چەند
کیلۆمەترێک لە بەندەرەکەوە شکاند.
باسیان لەوەشکرد، سەرباری هەوڵەکان بۆ
کۆنترۆڵکردنی ئاگری تەقینەوەکە، لێکۆڵینەوەکان بۆ هۆ و شێوەی تەقینەوەکە دەستی پێ
کردووە.
هاوکات، بەهۆی تەقینەوەکەوە نزیکەی ٢٨٦ کەس برینداربوون وسەرجەم نەخۆشخانەکانی بەندەرعەباس لە حاڵەتی
ئامادەباشیدان دوای تەقینەوەکە.