لایکۆپین بە توانای بەرەنگاربوونەوەی فشاری ئۆکسجینی ناسراوە، حاڵەتێکە کە تیایدا ڕادیکاڵە ئازادەکان زاڵ دەبن بەسەر دژە ئۆکسێنەرەکانی جەستەدا، ئەمەش دەبێتە هۆی پیربوون و کێشەی تەندروستی جۆراوجۆر.
دکتۆر ئێدوارد جیۆڤانوچی لە زانکۆی هارڤارد، ڕوونیکردەوە کە پێکهاتەی گەردیلەیی لایکۆپین وای لێدەکات بە تایبەتی کاریگەر بێت لە بێلایەنکردنی ڕادیکاڵە ئازادەکان.
جگە لە بەرەنگاربوونەوەی ڕادیکاڵە ئازادەکان، لایکۆپین یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی هەوکردن کە هۆکارێکە بەشدارە لە بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ
پسپۆڕان پێشنیار دەکەن ئاوی تەماتە وەک بژاردەیەکی تەندروستی گرنگ دابندرێت، خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی تەماتە لە بەیانیاندا نەک تەنها یارمەتی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەکات بەڵکو یارمەتیدەرە لە دوورخستنەوەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی پەیوەست بە پیربوون و فشاری ئۆکسجینییەوە.