ئەمڕۆ بە بەشداریی هێز و لایەنە سەرەکییەکانی کوردستان کۆنفرانسی یەکڕیزی هەڵوێستی کورد لە شاری قامیشلۆ بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ئاژانسی "هاوار نیوز" بڵاویكردەوە، ئامانجی کۆنفرانسەکە یەکخستنی ریزەکانی کورد و پتەوکردنی هەڵوێستی سیاسی هاوبەشە لە بەرامبەر ئاڵنگارییەكانی ئێستا.
ئاژانسەکە وتیشى
شاندێکی پارتی یەكسانی و دیموکراتی گەلان (دەم پارتی) و شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی
کوردستان بە سەرۆکایەتی زەینەب موراد هاوسەرۆکی کۆنگرەكە و شاندێکی یەکێتی و نوێنەری
پارتی گەیشتونەتە رۆژئاوای كوردستان.
هاوکات بەپێی
زانیاریەکان وتەی کردنەوەی کۆنفرانس لەلایەن مەزلوم عەبدی پێشکەش دەکرێت، لە کۆنفرانسەکە
بەڵگەنامەیەک پەسەند دەکرێت کە هەڵوێستی کوردە لەسەر داهاتووی سوریا، کە دواتر پێشکەشی
ئیدارەی دیمەشق دەکرێت، لیژنەی سەرپەرشتی کۆنفرانس لەلایەن پەیەدە و ئەنەکەسە پێکهێنراوە.