سەردێڕ:

بەهۆی بومەلەرزەیەکەوە زیاد لە ٣٠ کەس بریندارە

AM:09:31:26/04/2025

1144 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بومەلەرزەیەکەوە لە شاری ئێسمێرالداس لە کەنارەکانی ئیکوادۆر کە بەگوڕی ٦.٣ پلەی رێختەر بووە زیاتر لە ٣٠ کەس بریندارن و


ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥ بەپێی دوایین زانیاری لە ئەنجامی بومەلەرزەکەوە نزیکەی ١٨٠ بینا زیانیان بەرکەوتووە و هەروەها بووەتە هۆی پچڕانی کارەبای ئەو ناوچەیە.

هاوکات بەهۆی بومەلەرزەکەوە بەگوێرەی وتەی دەزگای فریاکەوتنی ئیکوادۆر، قوربانییەکان تووشی برینداری سەر و برینداری دیکە بوون و لانیکەم ١٣٥ ماڵ زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە.













گەلەری