سەردێڕ:

دەستەی حەج و عومرەی عێراق هۆشداری دەدات لە ساختەکاری و فێڵکردن

PM:11:25:25/04/2025

1116 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق، حەجی بازرگانی رەتدەکاتەوە و هۆشداری دەدات لە ساختەکاری و فێڵکردن.


ئەمڕۆ هەینی ٢٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هەموو وەرزێکی حەجدا چاودێری سەرهەڵدانی هەوڵی ساختەکارانە دەکات لەدژی هاووڵاتیان لەلایەن کۆمپانیا و کەسانی ساختەوە کە بانگەشەی تێوەگلانیان لە حەجی بازرگانیدا دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەزگای فەرمییە لە عێراق کە پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە هەیە، بەرپرسیارە لە پێدانی مۆڵەتی حەج و ڤیزا بە عێراقییەکان، بەو پێیەی هیچ کەسێک ناتوانێت بەبێ مۆڵەت حەج ئەنجام بدات.

وتیشی، ئەو کورسییانەی حەج تەرخانکراون بۆ عێراق بەشێوەیەکی تایبەت لە رێگەی دەسەڵات و لە رێگەی تیروپشکێکی ئەلیکترۆنیەوە دابەشدەکرێن، کە ژمارەیەک هاوڵاتی بەدەستی دەهێنن.

هەروەها، داوای لە هاوڵاتیان کردووە، نەکەونە بەر ئەو پلانە ساختانەی کە لەلایەن هەندێک کەسەوە ئەنجام دەدرێن، کە تاکە مەبەستیان بردنی پارەی هاوڵاتیانە.













گەلەری