سەردێڕ:

ترەمپ: رەنگە لە رۆما لەگەڵ زێلێنسکی کۆببمەوە

PM:11:13:25/04/2025

1060 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمەریکا، ئاماژەی بە ئەگەری کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا لە رۆما لە کاتی پرسەی پاپا فرانسیسدا کرد.


ئەمڕۆ هەینی ٢٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کە چەند کۆبوونەوەیەک لە پایتەختی ئیتاڵیا لەگەڵ زۆرێک لە سەرکردە بیانییەکان ئەنجام دەدات و ئەگەری هەیە لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیاش کۆببێتەوە.

وتیشی، ئەگەری ئەوە هەیە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ زیلینسکی ئەنجامبدات بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی زیاتر بخاتەڕوو.

هەروەها، پاپا فرانسیس، رۆژی دووشەممەی رابردوو کۆچی دوایی کرد و رۆژێک دواتر حکومەتی ڤاتیکان بە فەرمی رایگەیاند، پرسەکەی رۆژی شەممە لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، بەڕێوەدەچێت.













گەلەری