PM:10:26:25/04/2025
980 جار خوێندراوەتەوە
میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، شاندێكی ئه‌منیی عێراقی سه‌ردانی سووریای کرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی راگوزەری ئه‌و وڵاته تاوتوێی هاوکارییە دووقۆڵییه‌كان په‌یوه‌ست به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و چه‌ند پرسێكی دیكه‌یان کرد.
ئەمڕۆ هەینی ٢٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، شاندێكی ئه‌منیی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تیی حه‌مید شاتری، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق، له‌سه‌ر داوای ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی راگوزەری سووریا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد.
هاوکات، شه‌رع له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌یی
وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ر جۆره هاریكارییه‌ك له‌گه‌ڵ عێراق ده‌ربڕیوه
ئاماژەیان بەوەشکرد، كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تاوتوێی هاوکارییە
دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كرد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌هێزكردنی
رێكاره‌كانی پاراستنی سنووره‌كانی نێوانیان.
هەروەها، هه‌ردوولا له به‌شێكی دیكه‌ی
گفتوگۆكانیاندا باسیان له فراوانكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئه‌گه‌ری رەوانەکردنی
بۆری نه‌وتی عێراقی بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له رێگه‌ی سووریا‌وه بۆ به‌نده‌ره‌كانی
ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستیان كردووه.