سەردێڕ:

بۆ گواستنەوەی گازی سروشتی رووسیا و ئێران یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

PM:08:27:25/04/2025

984 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ رووسیا بۆ هاوردەکردنی گازی رووسیا واژۆ کردووە، کە رۆژانە ١٥٠ ملیۆن مەتر سێجا گاز هەناردەی ئێران دەکرێت لە رووسیاوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، موحسین پاک نەژاد، وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، ، یاداشتنامەکە دوو قۆناغە، لە قۆناغی یەکەمدا بۆ ماوەی ساڵێک ٥٥ ملیار مەتر سێجا گاز هەناردەی ئێران دەکرێت و قۆناغی دووەمیشی لەماوەی داهاتوودا رادەگەیەنرێت.

باسی لەوەشکرد، بە رەزامەندیی رووسیا و کۆماری ئازەربایجان، گازەکە لە ناوچەی سنووری ئاستارا لەنێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجانەوە دەگوازرێتەوە بۆ ئێران.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای پشکنینی وردی رێگای ئاوی و وشکانییەکان هەردوولا گەیشتنە ئەوەی لە رێگەی ناوچەی سنووری لەنێوان کۆماری ئازەربایجان و ئێرانەوە ئەو گازە هەناردەی ئێران بکرێت ئەویش بە هەماهەنگیی نێوان وڵاتانی ئازەربایجان و رووسیا قۆناغی دووەمی رێکەوتنەکەش دواتر وردەکارییەکەی بڵاودەکەنەوە.













گەلەری