بانکی ناوەندی عێراق ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە رێژەی دۆلاری بۆ گەشتیاران بەرزکردبێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٥ـی نیسانی ٢٠٢٥، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی کە دەگەڕێندرێتەوە بۆ بانکی ناوەندی، ساختەیە و هیچ راستییەک نییە بۆ ئەو ئیدیعایەی کە پشکی گەشتیار لە دۆلار بەرزکراوەتەوە بۆ پێنج هەزاردۆلار.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
پشکی گەشتیار تەنها سێ هەزار دۆلارە، لە رۆژی گەشتەکەیدا لە فڕۆکەخانە وەریدەگرێت.
هەروەها، رەتیدەکاتەوە پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە سێ هەزار دۆلارەوە بۆ پێنج هەزار دۆلار بەرزبکاتەوە و دەشڵێت، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە.
دەشڵێت، لهچێوارچێوهی پابهندبون به سزاكانی ئهمریكا ئهو گهشتیارانهی
گهشت بۆ وڵاتانی روسیا، ئێران، كۆریای باكور و ڤهنزوێلا و ئهو وڵاتانهی كه
سزاكانی ئهمریكا دهیانگرێتهوه.