PM:05:34:25/04/2025
1460 جار خوێندراوەتەوە
رەوتی دوو فورات کۆنگرەی ساڵانەی خۆی بەست و دووبارە متمانەی بە محەممەد شیاع سودانی، دایەوە بۆ ئەوەی ببێتەوە سکرتێری گشتی رەوتەکە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٥، وێڕای دووبارە متمانەدانەوە بە سودانی، کۆنگرە دووپاتی ئەوەی کردەوە، پشتیوانی بەرنامە و کارەکانی حکومەت دەکەن کە ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە لە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.
کۆنگرەکە
دووپاتی ئەوەشی کردووەتەوە، پشتیوانی پڕۆژەی پەرەپێدانی چاکسازیی دەکەن کە حکومەت
دەستی پێکردووە، پشت بە پرەنسیپ و یاسا و دەستوور دەبەستن بۆ پشتیوانیکردنی
سیستەمی سیاسی.