سەردێڕ:

بانکی رەشید قەرزی خانوو بەرەی بۆ ٢٠٠ ملیۆن زیاد کرد

PM:04:43:25/04/2025

7432 جار خوێندراوەتەوە

بانکی رەشید رایگەیاند، بڕی قەرزی خانووبەرەی بۆ ٢٠٠ ملیۆن دیناری عێراقی زیادکردووە زۆرترن بڕی قەرزە کە تائێستا درابێتە هاوڵاتیان.


ئەمڕۆهەینی٢٥ی نیسانی ٢٠٢٥، بانکی رەشید ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر بڕی قەرزەکە ١٥٠ ملیۆن دینار بوو و ئێستا کە بڕەکەی ٢٠٠ ملیۆن دینارە، زۆرترین بڕی قەرزە کە بدرێتە هاوڵاتییان.

وتیشی، قەرزەکە بەمەبەستی کڕینی یەکەیەکی نیشتەجێبوون، چ پارچە زەوییەک بێت یان شوقەیەک، بۆ ئەو فەرمانبەرانەی مووچەکانیان لە بانکەکە وەردەگرن، دەدرێت و ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بانکەکەیە بۆ ئاسانکاری و خاوەندارێتیی ماڵ و هاوسەنگبوون لەگەڵ گۆڕانکارییە ئابورییەکان.













گەلەری